شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌ر به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌گرێت، ئه‌وا شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه كاره‌ساتبار ده‌بێت.
هانز كلۆگی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌باره‌ی شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆناوه هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌ر به‌و هه‌ڕه‌شانه نه‌گیرێت ئه‌وا كاره‌سات ڕووده‌دات".
ده‌شڵێت "شه‌پۆلی دووه‌م شتێكی حه‌تمی نییه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رچاویشه ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵگرتنی كۆت و به‌ندی زۆر وڵات له‌ڕووی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه".
تا ئێستا ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا 6 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، له‌و ژماره‌یه‌ش376 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕ . ج