شارپرێس:
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان 6.5 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند و تا ئێستاش 384 هه‌زار و 617 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره جیهانییه‌كان: تا ئێستا تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته 6 ملیۆن و 512 هه‌زار و 894 كه‌س، هاوكات تا ئێستا 384 هه‌زار و 617 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان: تا ئێستا 3 ملیۆن و 99 هه‌زار و 301 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین تووشبووی تیادا تۆماركراوه كه 1 ملیۆن و 890 هه‌زار و 169 كه‌سه و 108 هه‌زار و 567 كه‌سیش مردوون، دوای ئه‌ویش وڵاتی به‌رازیله كه 560 هه‌زار و 737 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 31 هه‌زار و 414 كه‌س مردوون.