پەرلەمانى عێراق داوا لە حکومەتەکەى کازمى دەکات بودجە رەوانەى پەرلەمان بکات

عیراق

03/06/2020‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانى عێراق داواى لە حکومەت دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆژە یاسای بودجەى گشتى ساڵى ٢٠٢٠ رەوانەى پەرلەمان بکات.


لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراقدا، دەنگ لەسەر چەند بریارێک درا کە یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە حکومەتەکەى مستەفا کازمى پابەند دەکات بە ناردنى پرۆژە یاساى بوجەى گشتى ٢٠٢٠ تاکو رۆژى ٣٠ى حوزەیران.

هەر لەو چوارچێوەیەشدا محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان داواى لە ئەمیندارێتى گشتى پەرلەمان کرد بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایی بکات تا لەماوەیەکى نزیکدا بودجە رەوانەی پەرلەمان بکات.


هەر لە کۆبوونەوەکەى پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەم کرا بۆ پرۆژە یاساى قەرزى دەرەکى و ناوخۆیی لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ئەوەش لەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناو دابەزینى نرخى نەوت.


هەرچەند بریار بوو لەمانگى شوباتى ئەمساڵ بوودجەی ٢٠٢٠ رەوانەى پەرلەمان بکرێت، بەڵام بەهۆى پرۆژە یاساى بوجەى گشتى ٢٠٢٠ بەهۆى خۆپیشاندانەکان کۆتایی ساڵى رابردووەوە نەنێردرا.

س.هـ