كۆی گشتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێم گەیشتە ٩١٠ كەس‌و لەنێویاندا ١٦ حاڵەتی مردن هەیە

کوردستان

04/06/2020‌ 881 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19  لە هەرێمی كوردستان گەیشتە (٩١٠) تووشبوو، لەنێویاندا (١٦) مردن هەیەو (٤٤١) نەخۆش چاكبووەتەوەو ئێستا (٤٥٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

ئەو ئامارە لەدواین راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەبارەت بەنەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19  لە هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەوە.

كەرەنتین:
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٤٢٢) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٠٥٨) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (١٨١) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٨١٤) لە دهۆك. وە (١١٣٦٤) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (١٢٥) هاووڵاتی بوو.

پشكنین:
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ (٣٥٥٩) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (١٤١٩) هەولێر، (١٤٧٨) سلێمانی، (٦٠١) دهۆك، (٤) گەرمیان، (٤٨) ڕاپەڕین. 

ئەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٦١) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ:
(٢) پیاو تەمەنیان (٧٥)، (٢٧) ساڵ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٧٥)، (٣٢) ساڵ، سێ نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەكیان بەركەوتووی تووشبوانە، دوو پیاوەكە دانیشتووی گەرەكی كوێستان و ناحیەی عەنكاوەن، دوو ئافرەتەكە دانیشتووی ناحیەی خەلیفان لە قەزای سۆران لە پارێزگای ھەولێر.

پارێزگای سلێمانی (٥٧) پۆزەتیڤ:
شاری سلێمانی (٤٨) پۆزەتیڤ:
(٢٣) پیاو و (٢٣) ئافرەت و (٢) منداڵ بە تەمەنە جیاوازەكان تووشبوو. (٨) لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، (٤٠) تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدسادق، یەك تووشبوو  دانیشتووی شاری كەركوك، ئەوانی تر تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ : (٢) ئافرەت تەمەن (٣٦)، (٢٦) ساڵ، تووشبووی یەكەم بەركەوتووی تووشبوانی پێشووە، تووشبووی دووەم سەردانی شاری بەغدادی كردووە، دانیشتووی گەرەكەكانی شەھیدان و بەردەسوورن لە قەزای كەلار.

ئیدارەی ڕاپەڕین (٧) پۆزەتیڤ :
(٢) پیاو تەمەنیان )٤٣(، (٣٧) ساڵ و (٣) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٤٧)، )٣٢( ساڵ، (٢) منداڵ (١١)، (٤) ساڵ سێ نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، چوار بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكەكانی نەورۆز، ڕاپەڕین، ماردین لە قەزای ڕانیە، گەڕەكی چۆمان لە شارۆچكەی چوارقوڕنە.

(كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٨٢٩٢٦) پشكنین بووە)