هەڵوێستی ئۆباما لەسەر خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا

جیهان

04/06/2020‌ 599 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

باراك ئۆباما رایدەگەیەنێت، ئەمریکا وڵاتێکە کە بەهۆی بنەمای خۆپیشاندانەوە بنیاتنراوە، بۆیە خۆپیشاندانەکان "شۆڕشن".

باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزئاماژەی بەوەكردووە، هەمو ئەو بیرو رایانەی کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەردەبڕدرێت، بەهۆی ئەو هەوڵانەوەیە کە رەوشی وڵاتیان تێکداوە.

داواشی لە سەرۆک شارەوانییەکانی ئەمریکا کرد پێداچونەوە لە بەرکارهێنانی هێز بکەن لەدژی خۆپیشاندەران، قەدەغەی ئەنجامدانی دەستڕێژبکەن و ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن بنوێنن بەرامبەر خۆپیشاندران.

ئوباما سوپاسی ئەو خۆپیشاندەرانەشی کرد کە دەیانەوێت بەشێوەیەکی ئارام و رێکخراو، رەوشی وڵاتەکە بگۆڕن.