پەکەکە کوشتنى سێ سەربازى تورکیای راگەیاند

کوردستان

04/06/2020‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوەو تیایدا کوشتنی ژمارەیەک سەربازى تورکیای راگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید میدیا هاوا و شەهید رزگار گەڤەردا هێزەکانمان لە ٣ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٤٠ خولەک لە ناوچەی ئەلباکی شاری وان، لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە جۆری Reo کە لە قەرەقۆلی قەلای ئەسمەرەوە بەرەو قەرەقولی خەلکاوا دەڕۆیشت، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا گورزێکی کوشتندە بەر دوژمن کەوت و بە پێی زانیاریەکان ٣ سەرباز کوژران.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە یەکى ئەم مانگە لە ناوچەی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدایا درونێکی (فڕۆکەی بێفڕۆکەوان) داگیرکەران کە بە سەر گردی پارتیزاندا دەسووڕایەوە، لە لایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.
س.هـ