پەرلەمانی تورکیا مافى پەرلەمانتارى لە دوو پەرلەمانتارى هەدەپە سەندەوە

کوردستان

04/06/2020‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی تورکیا لەسەر هەڵوێستەکانیان لەدژى حکومەتى ئەکەپە مافى پەرلەمانتارى لە دووپەرلەمانتارى هەدەپە سەندەوە.

ئەمرۆ پێنج شەممە پەرلەمانی تورکیا بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانى ئەکەپەو مەهەپە پارێزبەندی و مافی پەرلەمانتاری لە هەردوو پەرلەمانتارى هەدەپە لەیلا گوڤەن و موسا فارسۆغلەری سەندەوە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە لەدژى حکومەتى ئەکەپە چەندین لێدوان و هەڵوێستیان راگەیاندوە، بۆیە لەسەر داواکارى فراکسیۆنى ئەکەپە مافى پەرلەمانتاریان لێ سەندرایەوە.

لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتارى جولەمێرگی هەدەپەو  موسا فارسۆغلەری پەرلەمانتارى شارى ئامەدە بووە.

سەندنەوەى متمانە لەو دوو پەرلەمانتارە بۆ پەلکێشکردنیانە بۆ بەردەم دادگا لەسەر ئەو تۆمەتانەى ئاراستەیان کراوە کە ئەویش تۆمەتى ئەندامیەتی و پشتیوانیکردنە لەپەکەکە.

له‌ خولى ئەمجارەى پەرلەمانى تورکیادا پەرلەمانتارێکى جه‌هه‌په‌ ئەندامیەتى پەرلەمانى لێ سەندراوهتە‌وه‌و هه‌ده‌په‌ش به ‌هه‌مان شێوه‌ دوو پەرلەمانتارى ئەندامیەتیان لەێ سەندراوەتەوەو ژمارەیەکیشیان هەڕەشەى سەندنەوەى ئەندامیەتیان لەسەرە.
س.هـ