شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ئه‌مڕۆ له‌كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له عه‌لی موحسن ئیسماعیل عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عیراق.
بەپێیى راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار له دیدارێكدا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی هاوسه‌نگ و كاركردن له‌سه‌ر به‌ھێزكردنی دۆخی دارایی له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌ت و ئاراسته‌كردنی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت، به‌تایبه‌تی له‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئێستادا كه عیراق رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی داھاتی نه‌وت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك کۆمار جه‌ختیشیكرده‌وه له‌گرنگی په‌یره‌وكردنی سیاسیه‌تێكی دارایی حه‌كیمانه به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات، ھاوكات یارمه‌تی عیراقیش بدات تاوه‌كو ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا تێپه‌ڕێنێت، له‌ھه‌مان كاتدا سه‌قامگیری ئابووری و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دابین بكات.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌لی عه‌لاق، رۆڵی بانكی ناوه‌ندی له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا-ی له‌سه‌ر ئابووری عێاق خسته‌ڕوو، ھه‌روه‌ھا سوپاس و پێزانینی خۆشی نیشاندا بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی كه سه‌رۆك كۆمار كردوویه‌تی بۆ بانكی ناوه‌ندی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا، ھه‌روه‌ھا خستنه‌ڕووی بیروڕاكانی له‌وباره‌یه‌وه.
س.هـ