شارپرێس:
بەگوێرەی
راپۆرتێکی ئاژانسی "بلوومبێرگ" کە پشتی بە سەرچاوەی ئاگادار بەستووە ،
رووسیا و سعوودییە زۆر لە رەفتاری عێراق بە گوێنەدان بە پابەندییەکانی بۆ
کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەگوێرەی رێکەوتننامەی ئۆپیک پڵەس نیگەرانن .
بەگوێرەی
ئاژانسەکە زۆرینەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت پابەند بوون بە کەمکردنەوەی ئەو پشکەی بۆیان
دانراوە ، بەڵام بەغدا تائێستا ئامادە نەبووە ئەوە بەشەی بۆی دانراوە بەرهەمهێنانی
نەوت کەمبکاتەوە .
بلوولمبێرگ
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە هەریەک لە مۆسکۆ و ریاز هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی
ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان کردووە ئەگەر بێت و عێراق و
بەرهەمهێنەرانی تری وەک نایجیریا و کازاخستان پابەندی کەمکردنەوەکە ببن .
بەگوێرەی
سەرچاوەکانی ئاژانسەکە سعوودییە و رووسیا نایانەوێت ئەو وڵاتانە تەنیا پەباندی ئەو
کەمکردنەوەیە ببن کە بۆیان دانراوە ، بەڵکو گوشار دەکەن لە مانگەکانی داهاتوودا
قەرەبووی پابەندنەبوونەکانی رابردوشیان بکەنەوە .
لەمانگی نیسانی
رابردوو وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك + لەسەر ئەوە ریككەوتن، كە بۆ مانگەكانی
ئایار و تەمووزی ٢٠٢٠ بەرهەمهێنانی نەوتی خاو رۆژانە بەڕێژەی 9.7 ملیۆن بەرمیل كەمبكەنەوە،
بەجۆرێك لە ناوەراستی ئەمساڵەوە كەمكردنەوەكە بكرێتە 7.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە
و لەسەرەتای ساڵی داهاتوو تا نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ كەمكردنەوەكە بكرێتە 5.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.
بەگوێرەی
کەسانی ئاگادار لەناو رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک پڵەس" ،
رووسیا و سعوودییە رێککەوتوون کەکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەو ئاستەی ئێستا
تا مانگێکی تریش درێژ بکەنەوە ، بەڵام هێشتا عێراق و وڵاتانی تری بەرهەمهێنەری
نەوت بەڵێنی ئەوەیان نەداوە پابەندی کەمکردنەوەکان بەو ئاستەی ئێستا ببن .
وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی