شارپرێس:
فرۆکەی B-21 ، مووشەکهاوێژی ستراتیژی نوێی
ئەمەریکایە کە دەبێت بە نەوەی نوێی فرۆکەی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا ، وابڕیارە
پرۆگرامگەلێکی نوێی ئەوتۆی بۆ دەستەبەر بکرێت کە سەرجەم ئەو زانیارییە پێویستانە
کۆبکاتەوە کە یارمەتیی دۆزینەوەی ئامانجەکان بدات و لەکاتی گونجاودا داتاکان بخاتە
بەردەستی فرۆکەوانەکان و کارەکانیشیان بۆ ئاسان بکات .
بەرنامە
ئەلیکترۆنییەکەی فرۆکەکە بەرزبوونەوە و خێرایی و کارەکانی تری فرۆکەکە بەشێوەیەکی
وردتر و خێراتر دیاری دەکات و جێبەجێیان دەکات . کۆنترۆڵکردنی داتاکان و
ئامانجەکانی گەشتەکە و ڕێکخستنیان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەبێت تاوەکو فرۆکەوانەکە
بتوانێت بەخێراییەکی زیاتر بڕیارەکان بدات.
بەگوێرەی
گۆڤاری "ناشیۆناڵ ئینترێست "ی ئەمەریکی ، بەرنامەی نوێی فرۆکەکە رێگەی
ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان و دۆزینەوەی ئامانجەکان و تێکشکاندنیان لەنێوان
فرۆکەوانەکان بەشێوەیەکی خێراتر دەستەبەر دەکات ، لەوانە تێکشاکاندنی سیستەکانی
بەرگری ئاسمانی ، کە ئەمە ئەنجامدانی هێرشەکە بە چەکە وردپێکەکان خێراتر دەکات و
دەتوانێت هەموو هەڕەشە ئاسمانی و وشکانییە گریمانیەییەکان و رزگارکردنی تیمی
فرۆکەکەش دیاری دەکات .
بەرنامە
نوێکانی فرۆکەکە هەر پرۆسەی بڕیاردان خێراتر ناکەن ، بەڵکو راددەی کارایی
چەکەکانیش زیاتر دەکەن .
گۆڤارە
سەربازییەکە جەختی کرۆدتەوە کە ئەو ئەپڵیکەیشنانەی ناو فرۆکەکە کە پشت بە زیرەکی
دەستکرد دەبەستن دەتوانن هەموو زانیارییەکانی پەیوەست بە پرۆسە سەربازییەکان
کۆبکاتەوە و بیانبەستێتەوە بە کۆگایەکی گەورەتری زانیارییەکانەوە و شیرکردنەوەیەکی
بەراوردکاریان بۆ بکات تاوەکو بڕیاری پێویست بدات و دەستەبەرکردنی زانیاریی بۆ
فرۆکەوانەکە بکاتە کاری لەپێشینە .
وەرگێڕان : ئاکۆعەبدوڵڵا ئاڵی