شارپرێس:
نزیکەی ٢٣ ساڵ پیش ئێستا، رۆبەرتۆ کارلۆسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل لەمیانی
یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا گۆڵێکی تۆمار کرد کە زانا فیزیاییەکان
وەک ئەستەم وێنایان کردووە .
تۆپەکە کارلۆس سەرەتا بەرەو دەرەوەی یاریگا رۆیشت و دوایی سوورایەوە و خۆی
بە گۆڵی هەڵبژاردەی فەڕەنسادا کرد .
دواتر کارلۆس رایگەیاند، ئەو هەوڵی نەداوە جارێکی تر بەو جۆرە شووت لێبدات ، ئەو
باسی لەوە کردووە کە ئەو جۆرە گۆڵانە یەک جار لە تەمەندا روودەدەن .
لەسەر شێوازی لێدانی تۆپەکە کارلۆس ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە شەقی لەبەشی
"ئەلبالاف"ی تۆپەکە داوە بەوپێیەی بەهێزترین بەشی تۆپەکەیە و وادەکات
بەخێراییەکی زۆر بڕوات .
کارلۆس باسی لەوە کردووە کە لافیتەیەک لەلای گۆلەکە بووە، ویستوویەتی
تۆپەکە ئاراستەی پیتی دووەمی وشەیەکی نووسراوی ناوی بکات .
لەساڵی ٢٠١٠ ، جوار زانای فیزیا شیکردنەوەیان بۆ گۆڵەکە کرد و گوتیان
کارلۆس شووتی لە لای راستی بەشی خوارەوە داوە ، تاوەکو تۆپەکە لەدووری گۆڵەکە
بروات و وایلێبێت بەدەوری خۆیدا بسوڕێتەوە . لەبەر ئەو هۆکارە ناوچەیەکی پەستانێکی
چری هەوای لەسەر لای راستی تۆپەکە درووست کردووە .
بەوەس تۆپەکە بەئاراستەی با، واتە بەئاراستەی چەپدا سووراوەتەوە و وایکردووە
بەرگری هەوا کەمتر بێت لەسەری و بەئاراستەی ناوچەی پەستان کەمەکە بروات و بەر
گۆڵەکە بکەوێت .
وەرگێران : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی