شارپرێس:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی فه‌ره‌نسا ئاشكرایكرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه.
دوای گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س و تووشبوونی 152 هه‌زار كه‌س به‌ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام به‌وته‌ی جان فرانسوا دیلفریسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی فه‌ره‌نسا، ئێستا كۆرۆنا له‌و وڵاته له‌ژیر كۆنتڕۆڵدایه.
دیلفریسی ده‌شڵێت، ئێستا ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌رخۆتر به‌راورد به پێشوو له‌فه‌ره‌نسا بڵاوده‌بێته‌وه، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی زوو دۆزینه‌وه‌ی تووشبوه‌كانیان له‌به‌رده‌ستدایه.
دڵنیایشیدا له‌وه‌ی له‌مانگی داهاتوه‌وه به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی ڤایرۆسه‌كه هه‌نگاوده‌نێن.
ڕ. ج