شارپرێس:
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان جارێكی دیكه به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، شاره‌زایان پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و نرخه ده‌كه‌ن.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان بۆ 42 دۆلار و نۆ سه‌نت به‌رزبووه‌وه، به‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی بە رێژەی 5.8% بەرزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆپێک پڵەس نیگه‌رانه له‌وه‌ی عێراق و نایجێریا پابەندنەبوون بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، هاوكات ئاگاداریانده‌كاته‌وه له "فێڵکردن لە بەرهەمهێنانی نەوت بووەستن" و پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی ئۆپیك پڵه‌س بن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌دوای ئه‌و داوایه‌ی ئۆپیك پڵه‌س سوربوونی خۆی نیشاندا بۆ ڕێككه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وت.
ڕ . ج