چل ساڵ بە یەك ژمارە بەشداری یانسبی كردو دواجار براوە بوو

هەمەڕەنگ

06/06/2020‌ 778 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێك لەدانیشتوانی شاری رۆكهامبتۆنی ئوسترالی خەڵاتێكی گەورەی بردەوە، كە بڕەكەی گەیشتە 300 هەزار دۆلاری ئوسترالی.

پێگەی UPI، پیاوێك كە ماوەی 40 ساڵ بەیەك ژمارە بەشداری یانسیبی كردووەو دواجار ئەو بڕە پارەیەی بردووەتەوە.

ناوی ئەو كەسە بڵاونەكراوەتەوەو لەمیدیاكان‌و باس لەوە كراوە، بەكێبڕكێی رۆژی 30 مانگی رابردوو ئەو خەڵاتەی بردووەتەوە.

ئەو كەسە بۆ میدیاكان قسەی كردووەو باسی لەوەش كردووە، هەمیشە هیوای ئەوەی هەبووە رۆژێك دێت بەو ژمارەیە براوە دەبێت.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە ئێستا دڵخۆشە بە بردنەوەی ئەو بڕە پارەو لەرێگەی ئەو پارەیەوە دەیەوێت خانوویەك بكرێت.

هـ ـ ح


بەپەلە