نوێترین مۆبایلی هواوی رادەگەیەنرێت

هەمەڕەنگ

06/06/2020‌ 379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای هواوی مۆبایلێكی نوێ‌ بۆ خێزانی ئامێرەكانی زیاد دەكات‌و بەم نزیكانە رادەگەیەنرێت‌و دەخرێتە بازاڕەكانی جیهان.

نرخی مۆبایلەكە لە 400 دۆلار زیاتر نابێت‌و ناوی Honor Play 4 دەبێت، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

شاشەی مۆبایلەكە لەجۆری IPS LCD بەقەبارەی 6.8 بۆسەو بەدووری "20:9"و دیقەی (1080/2400) پێكسڵ كار دەكات.

پرۆسێسەرەكەی مۆبایلەكە لەجۆری MediaTek Dimensity 800، بەتوانای 2 گێگا هێرتز، توانای پەیوەندیكردنیشی بە نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت هەیە.

توانای باتری مۆبایلەكە 4300 میلی ئەمپێرەو رامەكەی 8 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 128 گێگابایتەو لەجۆری microSD.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە سێ‌ عەدەسەی هەیەو تواناكەی (64+8+2+2) میگاپێكسڵ‌و سیستەمی f/2.2 هەیەو كامێرای لاوەكیشی 16 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح