شارپرێس:
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سه‌رێكانی سه‌ر به حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا.
كەمێك لەمەوبەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له سه‌رێكانی سه‌ر به حه‌سه‌كه ته‌قیەوه و به هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان منداڵه.
ئاماژەیان بەوەشداوە، ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی بووه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان سه‌رێكانی و حه‌سه‌كه، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.