میسی‌و سوارێز ئامادەن

وەرزش

07/06/2020‌ 366 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رایگەیاند، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەكەی هیچ كێشەیەكی نییەو دەستی بەراهێنان كردووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژی رابردوو دەنگۆ هەبوو، كە لیۆنێل میسی تووشی پێكان بووەو بەو هۆیەوە بەشداری راهێنانەكانی نەكردووە.

بەرشەلۆنە راشیگەیاند، میسی تەنیا هەستی بە ئازار لەماسولكەكان كردووەو دوای وەرگرتنی چارەسەر هیچ كێشەیەكی نەماوەو ئێستا راهێنان دەكاتەوە.

هاوكات رۆژنامەكانی ئیسپانیا چەند وێنەیەكی میسیان بڵاوكردەوە، كە لەوێنەكان بە باشی دەركەوتووەو بەشێوەیەكی ئاسایی راهێنانەكانی كردووە.

لەلایەكی تر میدیاكان باسیان لەوە كرد، كە لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەش بەتەواوی لەپێكانەكەی چاكبووەتەوەو ئێستا بۆ یاریكردن ئامادەیە.

هـ ـ ح