مۆبایلە نوێیەكەی Vivo بۆ یارییە ڤیدیۆییەكان گونجاوە

هەمەڕەنگ

07/06/2020‌ 187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە چەند مانگی ڕابردوودا، كۆمپانیای Vivo بووە بە ناوێكی گەورە لەوەبەرهێنانی مۆبایلی هۆشمەندا بە نرخێكی گونجاو، لە ئێستادا كۆمپانیاكە مۆبایلێكی نایابی ڕاگەیاندووە، كە كار بە تۆڕی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم 5G  دەكات.

پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا مۆبایلی Z1 ی كۆمپانیای Vivo پێشوازییەكی گەورەی بەخۆیەوە بینی، كۆمپانیاكە بڕیاریدا بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنانی مۆبایلی 5G و نرخی مۆبایلەكان لە 300 دۆلار تێپەڕنەكات.

پێگەی Digitаl Chаt Stаtion بڵاویكردووەتەوە، مۆبایلە نوێیەكە هەڵگری ناوی IQOO Z1X دەبێت، خاوەنی پرۆسێسەری Sandragon 765G و ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128\256 گێگابایتە.

مۆبایلی Z1 خاوەنی ڕونمای IPS ە بە قەبارەی 6.57 ئینج، هەروەها توانای پیشاندانی وێنەی بەوردییەكی بەرز هەیە و مۆیایلەكە بۆ هەوادارانی یارییە ڤیدیۆییەكان زۆر گونجاوە.

مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرای سەرەكییە بە وردیی (48+8+2) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە، هەروەها تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕوخسار و بەستنەوەی بە مانگی دەستكردەوە هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە