نۆكیا تەلەفیزیۆنێكی پێشكەوتووی ڕاگەیاند

هەمەڕەنگ

07/06/2020‌ 459 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای نۆكیا بڕیاریدا چالاكییەكانی لە جیهانی ئەلیكترۆنیدا فراوان بكات، لەبەر ئەوە لە وڵاتی هیندستان تەلەفیزیۆنێكی زیرەكی بەتایبەتمەندی پێشكەوتوو ڕاگەیاند.

هاوشێوەی تەلەفیزیۆنەكانی ئێڵ جی و سامسۆنگ، تەلەفیزیۆنەكەی نۆكیا چێوەیەكی زۆر تەنكی هەیە و قەبارەكەی 43 ئینجە، هەروەها توانای پیشاندانی ڤیدیۆی بە وردیی 4K  هەیە.

ئامێرەكە خاوەنی بڵندگۆی JBL ە بە توانای 24 وات، هەروەها تایبەتمەندی Dolby Audio تێدایە، كە خاوەنی توانایەكی ناوازەی دابەشكردنی دەنگە.

تەلەفیزیۆنەكە تایبەتمەندی   DTS TruSurroundو HDR10 و MEMC و Chromecast تێدایە، كە لە ڕێگەی ئەو تایبەتمەندییانەوە دەتوانرێت بە مۆبایلە هۆشمەندەكانەوە ببەسترێتەوە.

تەلەفیزیۆنەكە كار بە وەگەڕخەری Android Pie دەكات، ڕامی 2.2 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 16 گێگابایتە دەتوانرێت زۆربەی ئەپڵیكەیشنەكان لە ناو خۆیەوە دابگیرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ