نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و شێرپەنجەی سییەكان هاوشێوەن

تەندروستی

07/06/2020‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیڤان كاراسیف، پسپۆڕی نەشتەرگەری وەرەمەكان ئاشكرایكرد، هەوكردنی سییەكان لەكاتی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، لەگەڵ شێرپەنجەی سییەكان هاوشێوەن. لەبەر ئەوە جیاكردنەوەیان قورسە.

لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی "Rossiyskaya Gazeta" كاراسیف وتی: ئەو كەسانەی شێرپەنجەی سییان هەیە، نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بەڕوونی تێدا دەرناكەوێت، لەبەر ئەوەی نیشانەكانیان هاوشێوەن، كە بریتین لەكۆكە و بەڵغەم و تەنگەنەفەسی.

هەروەها وتی: ئەو كەسانەی شێرپەنجەی سییان هەیە، یاخود لەچارەسەری شێرپەنجەیان وەرگرتووە و چاك بوونەتەوە، زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە وەك لە كەسانی ئاسایی.

پزیشكەكە ئاماژەی بەوە كرد، ئەو كەسانەی شێرپەنجەی سییەكانیان هەیە و چارەسەر وەردەگرن، پێویستە لە ماوەی كەرەنتینەدا چارەسەرەكانیان ڕابگرن، هەروەها نابێت تێكەڵی كەسانی تر یان ئەو كەسانە ببن، كە لە بواری پزیشكیدا كار دەكەن، بۆ ئەوەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ