شارپرێس:
یارا عیسام و محەمەد عید، كە دوو پزیشكی وڵاتی میسرن لە پارێزگای شەرقییە، بڕیاریاندا دوور لە داب و نەریتەكان، بەشێوەیەكی سادە و ڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوسەرگیری بكەن.
عیسام حوسێنی، باوكی بوكەكە وتی: بڕیارماندا ئاهەنگە بەشێوەیەكی سادە بەڕێوە بچێت، بانگی چەند كەسێكی دیاریكراومان كردوو لە باخێكدا ئاهەنگەكە بەڕێوەچوو.
هەروەها وتی: سوربووین لەسەر ئەوەی ئامادەبووان دوور لەیەك بوەستن و پاككەرەوەی دژە ڤایرۆسمان بەكارهێناوە، هەروەها لەكاتی بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیرییەكە دەستكێش و مامۆستا ئاینییەكان دەمامكیان بەكارهێناوە.
باوكی یارای بوك لەدرێژەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد، كورسی نێوان هەموو میوانان و بوك و زاوا چەند مەترێك مەودایان هەبووە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ