دەنگۆی بەنهێنی شووكردنی هەیفا وەهبی هەرا دەنێتەوە

هەمەڕەنگ

07/06/2020‌ 544 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد وەزیری بەڕێوەبەری كارەكانی هەیفا وەهبی لەماوەی رابردوودا سكاڵایەكی بۆ سەلماندنی هاوسەرگیری نهێنی خۆی لەگەڵ ئەو هونەرمەندە لوبنانییە تۆمار كردووە .

بەگوێرەی كەناڵی عەرەبییە، بەڵگەنامەیەكی دزەپێكراو پیشانی دەدات وەزیری لە ١٦ی ئایاری ئەمساڵ سكاڵایەكی بۆ سەلماندنی هاوسەرگیرییەكەی لەگەڵ هەیفا وەهبی تۆمار كردووە بۆ ئەوەش رۆژی دووی حوزەیرانی داهاتوو وەك رۆژی دادبینی دەستنیشان كردووە.

لای خۆیشییەوە پارێزەرەكەی هەیفا وەهبی وتی: وەزیری بریكارنامەكەی هەیفا وەهبی قۆستۆتەوە دەستی بەسەر چوار ملیۆن دۆلاری وەهیبیدا گرتووە و پارەكەی لە هەژمارێكی تایبەت بەخۆی لە بانك داناوە  .

هەروەك هەیفا وەهبی ئەو قسانە رەتدەكاتەوە، كە بەنهێنی شووی بە بەڕێوەبەری كارەكانی پێشووی كردبێت و لەماوەی پشووی جەژی رەمەزاندا لە تویتێكدا وتی: بانگەشەكردن بۆ سەلماندنی هاوسەرگیری ئەو لەگەڵ وەزیری قسەیەكی بێ بنەمایە.

هەروەك وتی: لەدوای پشووی دادگاكان ڕێكاری یاسایی دژ بەو ناوزراندنە دەگرمەبەر و بۆ ئەوەش چاوەڕێی لێكۆڵینەوەكان و ئەو حوكمەی لەوبارەیەوە دەردەچێت دەكەم.

ناكۆكییەكانی نێوان هەیفا وەهبی و بەڕێوەبەری كارەكانی بەكتوپڕی لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەیدا دەستیپێكرد، بەشێوەیەك بەهۆی ئامادەنەبوونی لەزۆرینەی ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵە هونەرییەكان و پەكخستنی پرۆژە درامییەكەی وەهبییەوە هێرشێكی توندی لەلایەن هەوادارانی ئەو هونەرمەندەوە كرایەسەر .


وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی