مۆز و خورما و بادەم.. گیراوەی نموونەیی بۆ شێداركردنەوە و بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە

تەندروستی

07/06/2020‌ 1373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ساردكردنەوە و شێداركردنەوەی جەستە بەتایبەتی لەكاتی شەپۆلەكانی گەرمادا یەكێكە لەپێداویستییە سەرەكییەكانی جەستەی مرڤ، بۆ ئەوەش گیراوە سرووشتییەكان و سمووسی لەباشترین ڕێگاكانی دەستكەوتنی ئەو خۆراكپێدەرانەیە، كە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكەن و كاری هەرس ئاسان دەكەن و هێز و تاقەت بەئێسكەكان دەبەخشن. 

لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی گەرما شارەزایان رێنمایی دەدەن ئەو جۆرە گیراوەیە تاقی بكرێتەوە.

خواردنەوەی مۆز و خورما و بادەم دەوڵەمەندە بەو ڕیشاڵ و كانزایانەی جەستە شێدار دەكەنەوە و نابنە هۆی ئەوەی بەخێرایی رێژەی شەكری ناو خوێن بەرزببێتەوە، هەرچی مۆزە سەرچاوەیەكی سەرەكی پۆتاسیۆم‌و ڤیتامین "ب ٦" و "سی" و ریشاڵەكانە و پڕۆسەی هەرس ئاسان دەكات و جگەر و گورچیلە چالاك دەكاتەوە.

بەڵام خورما بە كانگای كانزا و خۆراكپێدەرە وردەكان دەدەنرێت، كە بەرگری جەستە و توانای زاوزێ زیاد دەكەن، هەروەك چۆن سەرچاوەیەكی باشی ئاسن و مەگنیسیۆم و زنكە، هەرچی بادەمە ئەوە جگە لە كالیسیۆم ، ئاسن و زنك و ڕیشاڵەكان بۆ جەستە دەستەبەر دەكات و دەوڵەمەندیشە بە دژە ئۆكسێنەكان.

لەلایەكی ترەوە ئەم پێكهاتەیە لە كانزا و ڤیتامین و ڕیشاڵەكان یارمەتی هاوسەنگی هۆڕمۆنی دەدات و جەستە شێدار دەكاتەوە بێئەوەی ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ڕێژەی شەكر .

دەشكرێت بڕێكی كەم شیر یان ئاو لە ئامادەكردنی ئەو خواردنەوەیە بەكاربهێنڕێت، كە ژەمێكی بەهێز لە وزە و خۆراكپێدەرەكان دەدات بە جەستە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی