كوەیت ١٠ حاڵەتی مردن و ٤٨٥ تووشبووی نوێ بە كۆرۆنا تۆماردەكات

جیهان

07/06/2020‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی كوێت لە بەیاننامەیەكیدا، تۆمار كردنی ١٠ حاڵەتی مردن و تووشبوونی ٤٨٥ كەسی تری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

بەمەش كۆی گشتی مردن ٢٥٤ و تووشبووان ٣١١٣١ كەسن لەو وڵاتەدا.

ژمارەكان ئاماژەن بۆ كەمبوونەوەی تێكڕای تووشبووانی رۆژانە دوای تۆماركردنی ٧٢١ كەس لە رۆژی هەینیدا و زیادبوونی ژمارەی مردوان، ئەویش بە مردنی دوو حاڵەتی نوێ ی بەركەوتەی رۆژانی پێشوو.

بەیاننامەكە روونیكردووەتەوە لە نێو تووشبووە نوێیەكاندا، ١٩٥ كەسی كوێتی و ٨١ میسری تێدایە، باسی لەوەش كردووە، كە ١٠٠٥ نەخۆش لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چاكبوونەتەوە و تێكڕای چاكووەبوان گەیشتوونەتە ١٩٢٨٢ كەس.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: كۆژیار حلمی 

بەپەلە