پاناسۆنیك مۆبایلە نوێیەكەی رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

29/06/2020‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای پاناسۆنیك گەڕایەوە بۆ بازاڕی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان‌و مۆبایلە نوێیەكەی راگەیاند، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلەكە ناوی Toughbook A3، كە دیزاینێكی دوانی هەیەو قەبارەكەی گەورەیە، بەشێوەیەك درێژی 16.4 ملم و پانییەكەشی 272 بەرزییەكەشی 196 ملمە، كێشەكەشی 855 كیلۆگرامە.

شاشەمی مۆبایلەكە لەجۆری LCD  بەقەبارەی 10.1 بۆسەو بەدیقەی (1200/1920) و روونی Full HD كاردەكات.

پرۆسێسەری مۆبایلەكە لەجۆری SoC Snapdragon 660 ، رامەكەشی 4 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 64 گێگابایتەو توانای باترییەكەی 3200 میلی ئەمپێرەو ماوەی 15 سەعات شەحن دەدات.

مۆبایلەكە دەرچەی USB هەیەو كامێرای پێشەوەی 5 میگاپێكسڵەو كامێرای سەرەكیشی 8 میگاپێكسڵەو بەسیستەمی "ئەندرۆید-9" كار دەكات‌و نرخەكەی 1310 یۆرۆ دەبێت.

هـ ـ ح


بەپەلە