ئەو خواردنانەی مەترسی تووشبوون بە زەهایمەر كەمدەكەنەوە

تەندروستی

29/06/2020‌ 690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
هەرچەندە هێشتا هۆكاری تووشبوون بەنەخۆشی زەهایمەر نازانراوە، بەڵام ئەنجامی لێكۆڵینەوە نوێكان دەڵێن پەیوەندی هەیە لەنێوان كەمخواردنی ئەو خواردنانەی دژە ئۆكسێنەكانی تێدایە، كە بە ماددەی فلاڤۆنید ناسراوە لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی زەهایمەر و خەڵەفان، ئەو خۆراكپێدەرانەش لە چای سەوز و سێو جۆرە جیاوازەكانی توودا هەیە .

ئەو لێكۆڵینەوانەی پێشووتر كراون ئەوەیان پیشانداوە، كە سیستەمی خۆراكی دەریای ناوەڕاست، كە بڕێكی زۆر سەوز ە و میوە و ماسی و زەیتی زەیتوونی تێدایە و كەمتر پشت بە گۆشتی سوور دەبەستێت باشترین ڕێگایە بۆ ڕێگریكردن لە زەهایمەر .

هەروەك لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی تافت، كە لە بڵاوكراوەی خولاوخولی "نیوتریشن"دا بڵاوكراوەتەوە و بەدواداچوونی لەماوەی ٢٠ ساڵدا بۆ دۆخی ٢٠٠٠ كەس كردووەو هەر چوار ساڵێك پێداچوونەوەی بەداتای تەندروستی و خۆراكی ئەو كەسانەی كردووە.

ئەنجامەكانی ئەوەیان دەرخستووە، كە تا بڕی فلاڤۆنید لە خواردنەكاندا زیاتر بێت ئەگەر تووشبوون بە خەڵەفان كەمتر دەبێتەوە، بەو پێیە ئەو كەسانەی سێو ناخۆن و چای سەوز ناخۆنەوە و برێكی كەم توو دەخۆنن ئەگەری تووشبوون بە زەهایمەریان زیاتر دەبێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی