نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی تر تۆمار دەكات

ئابوری

29/06/2020‌ 762 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی تری تۆماركرد، كە چەند رۆژێكە نرخەكەی بە بەردەوامی دابەزین تۆمار دەكات.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 81 سەنت بەرێژەی دوو لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 40.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 75 سەنت بەرێژەی دوو لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 37.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی زۆربوونی رێژەی ژمارەی تووشبووانە بەڤایرۆسی كۆرۆنا، كە ئێستا زیاتر لە 10 ملیۆن كەس لەجیهان تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

هـ ـ ح