شارپرێس:
به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ئیمزای رێبه‌ر ئه‌حمه‌دی له‌سه‌ره بۆ ئه‌م مانگه به رێژه‌ی 21% له مووچه‌ی كارمه‌ندانی ناوخۆ ده‌بڕدرێت و پله باڵاكانیش 50% ده‌بڕدرێت.
ده‌قی فه‌رمانه:
یه‌كه‌م: لێبڕینی رێژه‌ی له 50% له شایسته‌ی دارایی پله تایبه‌ته‌كان و پله‌ی لیوا.
دووه‌م: لێبڕینی رێژه‌ی 21% له پله‌ی (عه‌مید تا پ.پ) و فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له پله (1 تا 10) و فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست.
سێیه‌م: رێژه‌ی ئه‌م لێبڕینه ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه كه شایسته داراییه‌كانیان له 300 هه‌زار دینار كه‌متره و ئه‌وانه‌ی به هۆی رێژه‌ی لێبڕینی 21% كه‌متر ده‌بێت بڕی 300 هه‌زار دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.