شارپرێس:
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح رایگه‌یاند، له مانگی رابردووه‌وه داوای دانیشتنی په‌رله‌مانیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پرسی گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنووریه‌كان بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه به‌لامَ نه‌كراوه، له‌كاتێكدا نیه‌تێك هه‌یه كه حكومه‌ت دوای دانوستان له به‌غداده‌وه ئه‌و پرسه باس بكات، كێشه‌كه هه‌ر به‌غداد نیه كێشه‌كه ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵییه له ناوخۆدا، مانگی پێشوو له به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها 5 دۆلار ماوه‌ته‌وه.
له وته‌یه‌كی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: له 9-12-2019 واتا هه‌شت مانگه به راپۆرت به به‌ڵگه خستوومانه‌ته به‌رده‌م ئه‌م په‌رله‌مانه به‌ڕێزه و حكومه‌ت كه ئه‌م په‌رله‌مان دانیشتن له‌سه‌ر قاچاغی و دزی و تاڵانی له خاڵه سنوریه‌كانه‌وه بكات، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له خاڵه سنووریه‌كان 100 ملیۆن دۆلار زیاتره، ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات له ساڵی 1991یشه‌وه نه‌بووه".
باسی له‌وه‌شكرد: به ئاشكرا له‌ناوبازاڕ نووسینگه به قاچاغی دانراوه، له‌م 8 مانگه‌دا هه‌ر ئه‌و 800 ملیۆن دۆلار رێگه‌ی لێبگیرایه مووچه مانگێك بوو، ئایا ده‌كرێت به‌قاچاغی خه‌ڵكێك هه‌بێت 35 ملیۆن دۆلاری ده‌ستبكه‌وێت به‌ڵام خه‌سته‌خانه‌كان وێران بووبن، مووچه ئه‌وه دۆخه‌كه‌ی بێت؟ بۆچی ئه‌وه ناخه‌نه به‌رنامه‌ی كاره‌وه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتیشی: به‌پێی مادده‌ی 66 خاڵی یه‌كه‌م، گرفتی مووچه و رێگاچاره‌كانی ئێمه له 7-6-2020 ه‌وه داوای دانیشتنی په‌رله‌مانمان كردووه، بۆ ئه‌وه ناخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، نیه‌تێك هه‌یه كه حكومه‌ت دوای دانوستان له به‌غداده‌وه ئه‌و پرسه باس بكات، كێشه‌كه هه‌ر به‌غداد نیه كێشه‌كه ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵییه له ناوخۆدا، مانگی پێشوو له به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نها 5 دۆلار ماوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی ته‌نها 5 دۆلار له به‌رمیلێك نه‌وت ماوه‌ته‌وه، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت بدرێت به كۆمپانیای سكیوریتی منداڵه به‌رپرس و له‌به‌رئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كی زۆر هه‌یه و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و چاكسازییانه بكرێت ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رونیشیده‌كاته‌وه، ئه‌وان چاوه‌ڕێ بوون و داواكارن كه په‌رله‌مان به‌جددی قسه‌ی خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر له‌شكركێشی و داگیركاری خاكی كوردستان و تۆپباران له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه، "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان قسه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه ئێوه پێشبینی ده‌كه‌ن جامیعه‌ی عه‌ره‌بی قسه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه؟، ئێمه پێمان وایه په‌رله‌مان له‌سه‌ر دزیی و تاڵانیی و بێمووچه‌ی و تۆپباران كۆنه‌بێته‌وه پێویست ناكات له‌سه‌ر هیچ شتێكی تر كۆببێته‌وه".