سكرتێری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان: ناکرێت بەردەوام چاومان لەبەغدا بێت

کوردستان

29/06/2020‌ 411 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا تاڵانییەکی گەورە هەیە لەهەرێمی كوردستان گەرچارەسەربکرێت دۆخی هەرێم دەبوژێتەوە و ناکرێت بەردەوام چاومان لەبەغدا بێت.
عەدنان عوسمان،  بەمیدیاكانی بزوتنەوەكەی وتووە ، ئەگەر ئیرادە و راستگۆیی هەبێت، ئەوا مانگانە دەکرێت ملیۆنان دۆلار بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی لە بری گیرفانی حزب، وتیشی ناکرێت بەردەوام دەست لە بەغدا پانبکەینەوە.

باسیلەوەشكردووە، چاکسازی و کۆنتڕۆڵکردنی داهاتەکان و بەشێک لە سەروەت و سامانی کۆمپانیا حزبییەکان دواچارەسەرن.

هەروەها دەربارەی  پرسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، رێککەوتن لەگەڵ بەغدا سەخت و دژوارە و بژاردە بەهێزەکە نێوخۆی هەرێمە نەک بەغدا.
عەدنان عوسمان پێشی وایە، رۆحی مەرکەزییەت لە بەغدا تا دێت بەهێزتر دەبێت و هیچ گرنگییەک بۆ پارێزگاکان و هەرێم نامێنێت.