ئافرەتێكی ڕوسی دەگات بە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان

هەمەڕەنگ

30/06/2020‌ 352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی گەشتی ئاسمانی ڕوسی ڕایگەیاند، ئانا كیكینا، كە تاكە خانمی گەشتیارانی بۆشاییە، لە ساڵی 2022 دەگات بە وێستگەیەكی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.

ئاژانسە ڕوسییەكە لە بڵاوكراوەیەكدا، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكراوەتەوە، راشیگەیاند، ئانا كیكینا لە ساڵی 2022 وەك بەشێك لە وڵاتی ڕوسیا دەگات بە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان.

لە ساڵی 2016، كیكینا بە یەكەم خانمە گەشتیار بۆ بۆشایی ئاسمان ناسێنرا، ئانا كیكینا لە ساڵی 2005 خولی ڕاهێنانی لەوەزارەتی فریاگوزاری ڕوسیای ئەنجامداوە و بڕوانامەی ڕزگاریكەری بەدەست هێناوە، لە ساڵی 2017 بە ماشێنی "سیریوس" بۆ ماوەی چوار مانگ گەشتی بۆ سەر ڕووی مانگ كردووە.

هەروەها كیكینا پێنجەم ئافرەتە، كە گەشتی بە دەوری گۆی زەویدا ئەنجامدابێت و لە دوای ڤالنتینا تیریشكۆفا 1963 و سڤیتلانا سافیتسكایا 1982،1984 و وێلینا كۆنداكۆڤا (1994-1995 و1997) و وێلینا سیرۆڤا (2014) ەوە دێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ