شارپرێس:
یاسای چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌ڕواڵه‌تدا واده‌رده‌كه‌وێت كه ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تیادا نییه، به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا به‌شێكی زۆر له ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ناوی چاكسازییه‌وه ده‌بڕدرێت.
له‌یه‌كێك له بڕگه‌كانی نێو یاسای چاكسازیی ئه‌وه هاتووه "یه‌كخستنی پله‌ی وه‌زیفه و ناونیشان له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ر" ئه‌م بڕگه‌یه هه‌رچه‌نده واده‌رده‌كه‌وێت هیچ ده‌ستكاریكردنێكی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌خۆنه‌گرێت، به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا پێداچوونه‌وه‌یه به ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران، شارپرێس زانیویه‌تی ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ی له‌م بڕگه‌یه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن وه‌زاره‌ته‌كانی "ناوخۆ، خوێندنی باڵا و كاره‌با"یه، وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش به‌قه‌باره‌ی دیكه فه‌رمانبه‌ره‌كانیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
یاسای چاكسازیی كه پارتی به گرنگترین یاسای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو باسیده‌كات، ڕوون نییه كه ئاخۆ چه‌ند پاره بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی شارپرێس ده‌ركه‌وت له‌نێوان پارتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان ڕای جیاواز له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی به‌هۆی ئه‌و چاكسازییه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت هه‌یه، بۆ نمونه پارتی ده‌ڵێت 30 بۆ 40 ملیار ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه پێیانوایه نزیكه‌ی 150 ملیار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، لێره‌شه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازیدا پارتی شه‌فاف نییه به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی نێو حكومه‌تی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به مه‌رجی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی قسه‌ی بۆ شارپرێس كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازیی به یاسایه‌كی گرنگ بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌سفكرد، به‌ڵام نه‌یشارده‌وه ئه‌گه‌ری دروستبوونی ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره له‌هه‌رێم به‌هۆی ئه‌و یاسایه‌وه له‌ئارادایه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌و ئاسته‌ی بڕگه‌ی ڕێكخستنه‌وی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێو یاساكه ڕابگیرێت.
پارتی به‌ر له‌په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو ئه‌گه‌ر یاساكه وه‌ك خۆی ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی تیادا بكرێت ئه‌وان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاساكه هه‌موارده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی كوردستان داوایان كرد ڕونكردنه‌وه‌یان بدرێتێ ئاخۆ چۆن ده‌رماڵه‌كان ڕێكده‌خرێته‌وه و به‌دیاریكراویش چ ده‌رماڵه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه قسه‌ی بۆ شارپرێس كرد، به‌ڕاشكاوی باسی له‌وه‌كرد، ڕاسته یاساكه په‌یوه‌سته به چاكسازیی و له‌به‌شێكیدا ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران باسكراوه، به‌ڵام ئامانجی حكومه‌ت ته‌نیا ئه‌وه‌یه زۆرترین پاره‌ی له‌م دۆخه‌دا بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان توانی فێڵێكی یاسایی له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان بكات، به‌وه‌ی توانی هه‌مووان ڕازیبكات كه ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه بده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌موچه‌ی مانگی داهاتوودا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مكرایه‌وه و ئه‌و لایه‌نانه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی ئه‌وا وه‌ڵامی پارتی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌یه، "ئێوه ده‌نگتان له‌سه‌ر یاساكه دا" خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان سوربن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌نگیان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌داوه، وه‌ڵامی پارتی بۆ ئه‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌یه "له‌هیچ شوێنێكی یاسای چاكسازیدا به ده‌ق باسی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه".
شارپرێس نمونه‌ی "ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی" وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و كاره‌با باسده‌كات كه به‌پێی یاسای چاكسازیی ده‌ستكاریده‌كرێت، چیتر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌نێو فه‌رمانگه‌كان كارده‌كه‌ن و مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه، ڕاسته‌وخۆ ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسییه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت، هه‌رچه‌ند ڕایه‌كی دیكه هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ك له ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسیی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌و دوو وه‌زاره‌ته فه‌رمانبه‌رن و مه‌ترسیان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام شارپرێس زانیویه‌تی، ڕای به‌هێز له‌ئێستادا بڕینی ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌یه نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی.
به‌هه‌مانشێوه ده‌رماڵه‌ی خواردن یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌ستكاریده‌كرێت و ته‌نیا بۆ ئه‌و ڕۆژانه خه‌رجده‌كرێت كه فه‌رمانبه‌ره‌كه له ئه‌ركدایه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئاماژه‌ی به ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرد و وتی، یه‌كێك له‌و ده‌رماڵانه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ڕێكخستنه‌وه‌ی تیادا ده‌كرێت ده‌رماڵه‌ی "خۆته‌رخانكردن-ته‌فه‌روغ"ه كه به‌گوێره‌ی یاساكه نادرێته سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی شارپرێس، ده‌ركه‌وتووه 8 یاسا لە هەرێم دەرماڵەکان دەگرێتەوە و ئەنجومەنی وەزیران بە هیچ شێوەیەک بۆی نیە دەستکاری ئەوەیان بکات، بەڵام کێشەکە لەوەدایە دەرماڵەکان نادادپه‌روه‌ریی تیادایه، ئەویش دەگەرێتەوە بۆ بڕیاری ژمارە 15ی ساڵی 2002ی پەرله‌مانی کوردستان کە دەسەڵاتی تەواوی داوە ته‌نها به سەرۆک وەزیران بە شێوەیەک کە لە برگەی یەکەمی نوسراوە ''دەسترۆیی و پێدان و هەمواری دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەیە''.
له‌هەمان کاتدا یەکێک لە کێشە هەر گەورەکانی پێدانی دەرماڵەش دەگەرێتەوە بۆ (دەرماڵەی تایبەت) کە لەو بڕیاره‌ی پێشوودا بۆ مووچەی فەرمانبەران باس کراوە کە بە چەندین جۆر بەستراو بە مووچە نەک بە تەنها یەک جۆر و لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی پێدانی هەیە بە رادەیەک کە تا لە سەدا 50ی مووچەی بنەرەتی بۆی هەیە دەرماڵە زیاد بکات.
بۆیه ئه‌گه‌ر بە یاسا دەرماڵە ببەسترایە لە هەرێم و لە ژێر ناونیشانی دەرماڵەی تایبەت و دەرماڵەی بەستراو و لە لایەن ئەنجومەن نەبەسترایە، ئەمڕۆ کێشەیەک نەدەبوو کە دەرماڵەی لە خۆ بگرێت و حکومەت دەستی بۆ بەرێت لە سایەی نادادپەروەری و نەبوونی داهات، واتا فه‌رمانبه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان ئێستا باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌دات كه ده‌رماڵه‌كه‌ی به‌یاسا ڕێكنه‌خراوه.
شارپرێس زانیویه‌تی له ڕێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ی زیندانیانی سیاسی له‌هه‌رێم دوو ملیار دینار ده‌گه‌ڕێته‌وه، هاوكات هیچ كه‌سێكی دیكه وه‌ك زیندانی سیاسی له‌دوای یاسای چاكسازییه‌وه موچه‌ی بۆ نابڕێته‌وه.
له‌هه‌رێمی كوردستان 464 كه‌س به‌پله‌كانی وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه خانه‌نشینكراون، ئه‌وانه ڕاسته‌وخۆ موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت و حكومه‌ت له‌وه‌شدا یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.