نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

ئابوری

02/07/2020‌ 342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو زنجیرەیەك دابەزینی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 25  سەنت بەرێژەی 0.6 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 42.28 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 25 سەنت بەرێژەی 0.6 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 40.07 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاوە هەیە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح