مالیكی نهێنییەكی نوێ‌ لەبارەی كەوتنی موسڵ ئاشكرادەكات

عیراق

04/07/2020‌ 4570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق نهێنییەكی نوێی لەبارەی كەوتنی شاری موسڵ لەساڵی 2014 بەدەستی چەكدارانی داعش ئاشكراكرد.

نوری لەمالیكی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، لەناو سوپای عێراق پیلانێك هەبوو، هەر ئەو پیلانەش بووە هۆی ئەوەی موسڵ بكەوێت‌و چەكدارانی داعش داگیری بكەن.

مالیكی باسی پیلانەكەی ناو سوپای عێراقیش كردووەو بەقسەی ئەو پیلانەكە ئەوە بووە، فەرمان بەسوپا كراوە لەشاری موسڵ بكشێنەوە، بەو هۆیەشەوە چەكدارانی داعش بێهیچ بەرگرییەك توانیان لەماوەیەكی كەم شاری موسڵ داگیر بكەن.

هەروەها باسی لەوەش كردووە، كە فەرمانی پاشەكشەكە بەشێوەیەك بووە، سوپا بێ‌ گواستنەوەی ئامێرە سەربازییەكان بكشێنەوە، ئەوەش وایكرد رێژەیەكی زۆر چەك‌و تەقەمەنی ئەوكاتی سوپای عێراق بكەوێتە دەست ئەو چەكدارانەو هێرشەكانی تری پێئەنجامبدەن.

داعش لەساڵی 2014 شاری موسڵی داگیركردو هەر لەو شارەشەوە دەولەی ئیسلامی راگەیاندو بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ لەشارەكە مایەوە، دواتر سوپای عێراق كۆنتڕۆڵی كردەوە.

هـ ـ ح