بۆچی توركیا دەستدرێژی دەكاتە سەر كەنیسەی ئایاسۆفیا؟

مەلەفی تایبەت

04/07/2020‌ 2080 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئانا یۆرانتس لەگۆڤاری "غازیتارو" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ویستی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ئەوەی كەنیسەی ئایاسۆفیا لە ئەستەمبوڵ بكات بە مزگەوت، دوای ئەوەی دادگای باڵا ئەو مافەی پێدا.

بەپێی راپۆرتەكە، لە ٢ی یۆلیۆ، دادگای باڵ توركیا بڕیاریدا، بەوەی ئاساییە و دەكرێت ئەردۆغان دۆخی ئایاسۆفیا لە ئەستەمبوڵ بگۆڕێت، بڕیارەكە لە ماوەی ١٥ رۆژدا دەدرێت. 

بەگوێرەی هەواڵی سی ئێن ئێن، دانیشتی دادگا ١٧ خولەكی خایاندوە. هەروەها بەگوێرەی ئەرسودۆكس تایمز، ئەگەر كەنیسەكە بكرێتە مزگەوت، لە ١٥ی یۆلیۆدا یەكەم نوێژی بە كۆمەڵی تێدا دەكرێت، لە یادی چوارەمین ساڵی هەوڵی كودەتاكەی توركیادا.

بەڵام نیازی ئەردۆغان بۆ گۆڕینی دۆخی كەنیسەكە پاڵنەری سیاسی هەیە، دەیەوێت پەیوەندییە ناجێگرەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا هەڵكشێنێت، بەهەمان شێوە لەگەڵ یۆنانیش.

لەو بارەیەوە، بەرێوەبەری لێكۆڵینەوەی توركیای نوێ (یۆری مفاچیف) دەڵێت:  لە نێو كەوانەكاندا رەهەندی سیاسی هەیە. یادوەریە مێژووییەكان جگە لە پەلەپیتكەی تەقاندن نەبێت چییە؟ بەڵام لە جەوهەردا، هۆكاری سەرەكی بریتییە لە دیاریكردنی هەڵوێست بەهۆی ململانێی لەسەر بیرە غازەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

هەروەها سەرۆكی لێكۆڵینەوەی كێشەكانی ئایین و كۆمەڵگە لە پەیمانگەی ئەوروپای سەر بە ئەكادیمیای زانستە روسییەكان (رومان لانكین) وای دەبینێت، ئەردۆغان بەمەبەست پەیوەندییەكانی لەگەڵ رۆژئاوا تێكدەدا و لەسەر هەستی ئایینی یاری دەكات. 

لەو بارەیەوە دەڵێت: پێدەچێت ئەدرۆغان ئاساسۆفیا وەك كارتێكی سەركەوتوو لە گەمە ئایدۆلۆژییەكەیدا لەگەڵ رۆژئاوا بەكاربهێنێت، هەروەك چۆن پەنابەرانی قۆستۆتەوە بۆ لە یاریەكەیدا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا. 

هەروەها وتی: لێرەدا رەگەزێكی سیاسی بوونی هەیە، ئەویش روبوەرووبوونەوەیە لەگەڵ رۆژئاوا، رەگەزێكیشی دەروونییە، تێكدانی پەیوەندییە نەك تەنیا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكا، بەڵكو لەگەڵ روسیاش. 

باسی لەوەش كردووە، كە لەبەرئەوەی پێگەی ئایایۆفیای مەسیحی لە رووی مێژوویی و كەلتورییەوە گرنگییەكی گەورەی بۆ روسیا هەیە. 

ئەوەش دەڵێت: لەگەڵ ئەوەدا، لەم رووەوە، بۆ روسیا قورسە رەخنە لە توركیا بگرێت، چونكە روسیا بەرگری لەمافی سەروەری تەواوی دەوڵەت دەكات لە كاروبارە ناخۆییەكانی، لە نێویاندا بەهای ئایینی و نیشتمانی.

سەرچاوە:  RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا