شەپۆلە ئاوێكی زەبەلاح ئاهەنگی بوك و زاوایەك تێكدەدات

هەمەڕەنگ

04/07/2020‌ 1256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بوك و زاوایەك بەشێوازێكی ناباو ویستیان ئاهەنگی هاوسەرگیرییان بگێڕن، لەكاتی ئاهەنگ گێڕانیاندا بۆ گرتنی وێنەیەكی یادەوەری ئاهەنگەكەیان لەسەر لێواری دەریاكە وەستا بوون، بەڵام ئەم كارەیان بە كارەساتێك كۆتای پێهات.

ڕۆژنامەی (لوس ئانجلۆس تایمز)ی ئەمریكی گرتە ڤیدۆیەكی بڵاوكردەوە، كە یەكێك لە پیادەڕەوان گرتبووی، لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا دیارە، كە بوك و زاواكە ‌ساتەوەختێكی خۆش لەكەناری (لاگونا) ویلایەتی‌ لە كالیفۆرنیا بەسەردەبەن، بێ ئەوەی گرنگی بەو شەپۆلانە بدەن، كە لە پشتەوەیان وردە وردە بەرز دەبوونەوە.

لەو كاتەی بوك و زاواكە خەریكی وێنە گرتنن، لە‌ناكاو شەپۆلێكی زەبەلاح خۆی دەكێشێت بە بوك و زاواكەدا، بەمەش ساتەوەختی وێنەگرتنەكەیان لێ تێكدەدات.

خۆشبەختانە ستافێكی ڕزگاركەر توانییان بوك و زاواكە لەناو ئاوەكە بێننە دەرەوە.

هەر بەگوێرەی وتەی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە،‌ دوای ڕووداوەكە بوك و زاوا‌كە ئاهەنگەكەیان لێتێكچووە، هەتا ئێستاش ناسنامەی بوك و زاوایەكە نەزانراوە.

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا لەمانگی ئیپریلی ڕابردوو، دەرگای كەناری دەریای (لاگۆنا)یان بە‌ڕووی گەشتیاراندا كردەوە،‌ ئەمەش دوای دوو مانگ لەداخستنی بەهۆی دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەڵام دواتر بە هۆی زیادبوونی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كالیفۆرنیا، دووبارە دابانخستەوە.

سەرچاوە: SKY NEWS عەرەبییە
وەرگێران: دیاكۆ لوقمان حاجی


بەپەلە