پەرلەمانی كوردستان دەست بەكۆبوونەكانی دەكات

کوردستان

04/07/2020‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانی كوردستان دوای ھەڵوەشاندنەوەی پشووی پەرلەمانی كوردستان، لەم ھەفتەیەدا لەسەر چەند پرسێكی دەست بە كۆبوونەوەكان دەكاتەوە.

لەو بارەوە مونا قەھوەچی سكرتێری پەرلەمان رایگەیاند، دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو پشووی پەرلەمانی كوردستان ھەڵوەشایەوە، لەم ھەفتەیەدا دەست بە كار و كۆبوونەوەكانی دەكرێتەوە و قەدەغەی ھاتوچۆش كاریگەری لەسەر كۆبوونەوەكانی پەرلەمان نابێت و بەردەوام دەبن.

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند، چەندین پرسی گرنگ ھەن لەكۆبوونەوەكانی پەرلەمان گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت و ئەولەویەتی كاری پەرلەمان دەبن، ئەوانیش بریتین لەكێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا و قەرزی حكومەت، بانگھێشتكردنی سێ وەزیر، كە یەكێكیان وەزیری تەندروستییە و لەبارەی دۆخی كۆرۆناوە بانگهێشت دەكرێت، هەروەها بانگھێشتكردنی ھەردوو وەزیری ناوخۆ و پێشمەرگەش لەبارەی دۆخی ناوچە كوردستانییەكان لە بەرنامەدایە.

هەروەها رایگەیاند، پەرلەمانتاران چەندین پڕۆژەیان ئامادە كردووە، بۆیە ئەمانە ھەمووی پرسی گرنگن و پەرلەمان دەیانخاتە بەرنامەی كار و گفتوگۆیان لەسەر دەكات.

هـ ـ ح