حكومەتی هەرێم دەنگۆی دواكەوتنی دابەشكردنی موچە رەتدەكاتەوە

کوردستان

04/07/2020‌ 801 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەنگۆی زیاتر دواكەوتنی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بە هەموو شێوەیەك رەت دەكەینەوە.

جوتیار عادل راشیگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەپێی خشتە راگەیاندراوەكانی لەسەر دابەشكردنی موچەی موچەخۆران بەردەوام دەبێت و تا 15-7-2020 موچەی تەواوی وەزارەتەكان، فەرمانگە ودەستەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان  دابەش دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە وەزارەتی دارایی دەستی بەدابەشكردنی موچە كردووەو بڕیارە دابەشكردنی موچەش بەردەوام بێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی رۆژی یەك شەممەو دووشەممە 5-6 /7/ 2020 موچەی وەزرارەتی شەهیدان/ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر و ئەنجومەنی ئاسایش خەرج دەكرێت، رۆژی سێشەممە 7/7 /2020 وەزارەتی شەهیدان/ شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی كە شایستەیان ماوە دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 8 /7 / 2020 موچەی وەزارەتی پەروەردە/ دەرەوەی شار خەرج دەكرێت‌و رۆژی پێنج شەممە 9/ 7/ 202 موچەی وەزارەتی پەروەردە/ ناوشار خەرج دەكرێت.

هـ ـ ح