كارەساتێكی نیشتمانی.. كۆرۆنا دەوروبەرەكەی ترامپ دابەش دەكات

مەلەفی تایبەت

05/07/2020‌ 861 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە، كە لە گۆڤاری "غازیتا رو" بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی هێرشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سەر دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكاو ئیدارەكەی.

دۆناڵد ترامپ دڵنیایە، لەوەی پێویستە سەرجەم ئەمریكییەكان دەمامك بپۆشن بۆ پاراستنیان لە ڤایرۆسەكە، لەگەڵ هەبوونی شەپۆلێكی تری نەخۆشی لەئەمریكادا.

بەگوێرەی رۆژنامەی پۆلیتیكۆ، ململانێیەكی راستەقینەی ناوخۆیی لە نێوان یاریدەدەرەكانی ترامپدا هەیە، كە هەندێك لە راوێژكارەكان هۆشداری ئەوەیان داوە بگەڕێنەوە سەر ئەوەی وێنەی مەترسییەكانی ڤایرۆسەكە بگێڕنەوە بەر چاوی ئەمریكییەكان، بە تایبەتی لە میانی زیندوكردنەوەی  راگەیاندنەكانی كۆشكی سپییەوە، هەندێكیشیان پشتیوانی هەڵمەتەكەی ئێستا دەكەن، بە پشتگوێ خستنی كێشەكە لەرووی پراكتیكییەوە.

لەم بارەیەوە، سەرۆكی دامەزراوەی روزفلت بۆ لێكۆڵینەوەی ئەمریكی لە زانكۆی مۆسكۆی حكومی (یوری روغولیف) دەڵێت: زۆر بە سادەیی، ترامپ ڕاڕایە و گەڕانەوەی بۆ زیندوكردنەوەی راگەیاندنەكان، سەركەوتن مسۆگەر ناكات لە رووی سیاسییەوە.

هەروەها دەڵێت: دوبارە بەرپرسیارێتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە دەخەنە سەر شانی، لەگەڵ ئەوەی تا رادەیەكی زۆر بەرپرسیارییەكە دەكەوێتە سەر شانی دەسەڵاتدارەكان. 

ناوبراو باسی لەوەش كردووە، چارەسەركردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەسەڵاتی حكومەتە لۆكاڵییەكاندایە و حكومەتی فیدراڵی تەنیا هاوكاری پێشكەش دەكات.

رووبەرووبوونەوەی هەردوولا كەوتووەتە نێو كۆشكی سپییەوە، دوای ئەوەی گرنگیدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیرا، ئەمەش لە رووی پراكتیكییەوە بووە هۆی ئەوەی نەتوانرێت خەڵكی لە دۆخەكە ئاگادار بكرێتەوە. 

میدیاكان و بەرهەڵستكارانی سەرۆكیش ئەو بەتاڵیەیان پڕكردەوە، وای كرد واشنتۆن لە دۆخی بەرپێگرتندا گیر بخوات، بەڵام گەڕانەوە بۆ ڕاگەیاندنەكان رەنگە زیان بە هەڵوێستی سەرۆك بگەیەنێت، لەوەی گرنگییەكی تەواوی نەداوە بەپەتاكە لە ماوەیەكی دورودرێژدا.

تا ئێستاش دیار نییە، چۆن راوێژكارەكانی كۆشكی سپی دەتوانن بەسەر ئەم كێشەیەدا سەربكەون، لەگەڵ ئەوەدا، پێدەچێت لەم بارەیەوە بە زوویی بڕیار بدرێت، هەڵبژاردن پێویستە لە نزیكترین كاتدا چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە.

بابەتەكە پەیوەندی بە پەرەسەندنی دۆخی پەتاكەوە هەیە: ئەگەر ژمارەی توشبوان و مردوان لەگەشەسەندندا بن، ئەوا كۆشكی سپی ناچار دەبێت بگەرێتەوە بۆ راگەیاندنی رۆژانە.

سەرچاوە:  RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا