31 زیندانی لەعێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن

عیراق

05/07/2020‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە كۆی ٦٠٠ زیندانی كراو لە گرتووخانەی چاكسازیی نەوجەوانان لەبەغدا، ٣١یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.

ئاژانسی ئەنادۆڵ لەزاری كامل ئەمین بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاكسازیی نەوجەوانان سەربە وەزارەتی دادی عێراق بڵاویكردەوە، لەكۆی ٦٠٠ زیندانی كراو لە گرتووخانەی چاكسازیی نەوجەوانان لە بەغدا، ٣١یان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون.

كامل ئەمین راشیگەیاند، دوای ئەوەی ژمارەیەك كارمەند لە گرتووخانەی چاكسازیی و نەجەوانان لە بەغدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە كۆی ٦٠٠ زیندانی كراوی گرتووخانەكە، ٣١یان تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

باسی لەوەیش كرد، ئەو ٣١ زیندانی كراوە، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، تەمەنیان لە نێوان ١٨ و ٢٢ ساڵانە.

تا ئێستا ٥٨ هەزار و ٣٥٤ كەس لەعێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەیش دوو هەزار و ٣٦٨ كەس گیانیان لەدەستداوە و ٣١ هەزار و ٧٧ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.

هـ ـ ح


بەپەلە