پەرلەمانتارێكی گۆڕان هۆكاری كۆبوونەوەی لایەنەكان ئاشكرادەكات

کوردستان

05/07/2020‌ 2871 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان، هۆكاری كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی ئاشكراكرد، كە ماوەیەكە دەستیپێكردووە.

هۆشیار عەبدوڵڵا لەو بارەوە دەڵێت: ئەو كۆبوونەوە حیزبییانەی لەئارادان نە بۆ گۆرانكاریین نە بۆ چاكسازی دەزانن خەریكە لێیان تێكچێت دەیانەوێت‌و بۆ پاراستنی خۆیان (نەك خەڵك) باوەش بكەنەوە بەیەكدا

پەرلەمانتاری گۆڕان دەشڵێت: ساڵانێكە نەوت پارە و پێگەی پێداون، بەڵام هەر ئەو نەوتە دەیانگەیەنێت بەئاشبەتاڵێكی تری گەورە.‬

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەستیان بەكۆبوونەوە كردووەو بڕیارە كۆبوونەوەكانیش لەئاستی باڵا بەردەوامی هەبێت.

هـ ـ ح