كۆنتینیۆ روو لەناپۆلی دەكات

وەرزش

08/07/2020‌ 191 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، روو لەیانەی ناپۆلی ئیتالی دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش چووەتە ئیتالیا.

فلیپی كۆنتینیۆ ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایەرن دەكات‌و كۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ، كۆتینیۆ نایەوێت لەیانەی بەرشەلۆنە یاری بكات، بۆیە دەیەوێت لەم هاوینە ریزی یانە كەتەلۆنییەكە جێبهێڵێت,

هەر بەپێی رۆژنامەكە، كۆنتینیۆ ئێستا لەئیتالییەو چووەتە شاری ناپۆلی، بۆ ئەوەی روو لەیانەی یەكەمی ئەو شارە بكات، كە یانەی ناپۆلییە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەرشەلۆنەش لەئاستی ئەو یاریزانە بەرازیلییە رازی نییەو دەیەوێت لەم وەرزی گواستنەوەی هاوینە ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

هـ ـ ح