بەرگریكارێكی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە

وەرزش

08/07/2020‌ 205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرگریكارێكی یانەی بەرشەلۆنە لەپێكان چاكبووەوە، بۆ یاری یانە كەتەلۆنییەكە لەبەرانبەر یانەی ئیسپانیۆل ئامادە دەبێت.

بەپێی یانەی بەرشەلۆنە، جۆنیۆر فیربۆ لەپێكانەكەی بەتەواوی چاكبووەتەوەو لەراهێنانەكان بە باشی راهێنانی كردووە.

هەر بەپێی یانە كەتەلۆنییەكە، ئەو یاریزانە بۆ یاری رۆژی سێ‌ شەممە لەخولی ئیسپانی بەرانبەر یانەی ئیسپانیۆل ئامادە دەبێت‌و هیچ كێشەیەكیشی نییە بۆ یاریكردن.

ماوەیەكە ئەو بەرگریكارە تووشی پێكان بووە، كە ئەوە زیانی بە پێكهاتەی یانە كەتەلۆنییەكە گەیاندووەو كێشەی بۆ راهێنەریش دروست كردووە.

هـ ـ ح