گواردیۆلا دژی گرێبەستی میسییە

وەرزش

08/07/2020‌ 319 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، دژایەتی خۆی بۆ گرێبەستی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە راگەیاند.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئەو دەیەوێت لەكۆتایی وەرز قسە لەسەر گرێبەستەكان بكات‌و هیواشی خواست میسی لەیانەی بەرشەلۆنە بەردەوام بێت، نەك روو لەمان سیتی بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكە دەنگۆ هەیە میسی لەیانەی بەرشەلۆنە نیگەرانەو ساڵی داهاتوو یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵێت‌و یەكێكیش لەو یانانەی باس دەكرێت، یانەی مانچستەر سیتییە، كە رووی تێدەكات.

گواردیۆلا باسی لەوەش كرد، لەكۆتایی وەرز قسە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری یانەی مانچستەر سیتی دەكات‌و چ گرێبەستێكی پێویست بێت ئەنجامی دەدات.

هـ ـ ح