زیانی خواردنەوە وزەبەخشەكان

تەندروستی

08/07/2020‌ 433 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر ئانا كۆرینیڤیچ، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ، خەڵكی بۆ وازهێنان لەخواردنەوە وزەبەخشەكان بانگێشت كرد، چونكە بەقسەی ئەو خواردنەوە وزەبەخشەكان دەبنە هۆی بەتاڵكردنەوەی سیستەمی دەماری و دروستكردنی گرفت بۆ دڵ.

كۆرینیڤیچ دەڵێت: خواردنەوە وزەبەخشەكان دەبنە هۆی بەردانی مادەی كاتیكۆلامینات، هۆرمۆنەكانی هەوڵدان، ئادرینالین، ئەلنورئادریالین و دۆبامین، كە سەرجەمیان مادەی چالاكین و مرۆڤ بەئاگادەهێننەوە، بەڵام دەتوانن بەئاسانی گرفت بۆ دڵ دروستبكەن و لاوازی بكەن.

هەروەها وتی: پێویستە ئاگاداربین و زیادەڕۆیی نەكەین لە خواردنەوە وزەبەخشەكان، چونكە دەبنە هۆی تەشەنوجكردنی بۆرییەكانی دڵ و فشاری خوێن و خێرا لێدانی دڵ.

پسپۆڕەكەی بواری دڵ دەشڵێت: ئاساییە لە كاتی پێویستیدا، كاتێك تاقیكردنەوە یاخود چالاكییەكت هەبوو، بڕێكی كەم مادەی وزەبەخشت بخۆیتەوە، بەڵام زیادەڕیی كردن دەبێتە هۆی دروستكردنی چەندین و گرفت، لەبیریشمان نەچێت مادە وزەبەخشەكان مرۆڤ ئاڵودە دەكەن. 
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ