قەڵەوی مەترسی تووشبوون بەشەكرە پێنج قات زیاد دەكات

تەندروستی

08/07/2020‌ 333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆشداری داوە لە زیادبوونی كێشی جەستە تا گەیشتن بە ئاستی قەڵەوی، لەبەر ئەوەی پێنج قات زیاتر ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات بەراورد بەوانەی كێشێكی ئاساییان هەیە. 

لێكۆڵینەوەكە سەرنجیداوە ئەگەر بێت و هەردوو فاكتەری قەڵەوی و جیناتی بۆماوەیی بەیەكەوە بۆببنەوە ئەوە هەشت قات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكە زیاتر دەبێت .

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، كە بڵاوكراوەی خولاوخولی "دایابیتۆلۆجیا" بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی پەیرەوكردنی ستایلی ژیانی ناتەندروست ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە بەڕێژەی ١٨٪ زیاد دەكات، لەكاتێكدا مەترسییەكە بەهۆی جیناتە بۆماوەییەكانەوە دووقات زیاد دەكات .

بەپێی ئامارەكانی ساڵی ٢٠١٩ ژمارەی تووشبووان بەنەخۆشیی شەكرە لەجیهاندا بۆ ٤٦٣ ملیۆن كەس بەرزبووەتەوە، هەروەك ژمارەی ئەو تووشبووانەی حاڵەتەكەیان دەستنیشان نەكراوە  ٢٣٢ ملیۆن كەسە، پێشبینیش دەكرێت ساڵی ٢٠٤٥ ژمارەی تووشبووان بۆ ٧٠٠ ملیۆن كەس بەرز ببێتەوە .

راسپاردەكانی لێكۆڵینەوەكە هانی ئەو كەسانەی داوە، كە كێشیان زیادە بەوەی برێكی كەمتر نیشاستەمەنییەكان بخۆن و زیادەرەوی نە خواردنی كاربۆهیدرایتدا نەكەن، كە بەڵگە لەبەردەستە كەمكردنەوەی كێش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی