شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێشبینیده‌كه‌ین كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌رمانه‌كه‌ی یٔاوامێدیكا بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا دروستكیكردووه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌ست بێت".
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، "پێداویستیی خۆمان له‌باره‌ی یٔه‌و ده‌رمانه‌وه پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كردووه كه بڕی چه‌ندمان پێویسته، پێشبینیده‌كه‌ین كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌رمانه‌كه‌ی یٔاوامێدیكا بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا دروستكیكردووه له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌ست بێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، ده‌رمانه‌كه به‌كوالیتی به‌رز دروستكراوه، ده‌ریٔه‌نجامه‌كانیش یٔه‌وه‌یان ده‌رخستووه فاڤیپیراڤیر سودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به‌كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووه‌كان.
بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لەپارتی دوای ئەوەی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەکان دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر (کە ناوە زانستییەکەی "Favipiravir"ـە)ـیان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بەرهەمهێناوە، "یەکەم بڕی ئەو دەرمانەمان رەوانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کردووە تاوەکو دابەشی سەرجەم ناوەندەکانی چارەسەری کۆرۆنای پێ بکات".
لەوبارەیەوە د. شاخەوان زاهیر بەڕێوەبەری بەبازاڕکردن و پەرەپێدان لە کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەكردووە، دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر لە حەب پێکهاتووە و هەر پاکەتێکی 40 دەنکی لەنێو دایە، دوای ئەوەی ئەو دەرمانە بۆ بەرکەوتووانی کۆرۆنا لە جیهان بەکارهێنراوە، عێراق ماوەی 15 رۆژە ئەو دەرمانەی لە پرۆتۆکۆلی خۆی جێکردووەتەوە.