شارپرێس:
ئه‌ندامێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه به‌غدا پێشوازی له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی باڵای هه‌رێم نه‌كردبێت.
حه‌سه‌ن ئالی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌غدا پێشوازیی له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه دووره له‌ڕاستییه‌وه.
وتیشی، هۆكاری دواكه‌وتنی سه‌ردانه‌كه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ ناوخۆییانه‌ی شاندی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌یان به‌ئه‌نجامێكی ئیجابی كۆتایی پێبهێنن.
به‌وته‌ی حه‌سه‌ن ئالی، شاندی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕێیه به‌غدا نه‌رمی بنوێنێت و به‌شێك له داواكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر هه‌رێم بۆ ڕێككه‌وتن كه‌مبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی به‌غدا ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی دۆسیه‌ی نه‌وت و ده‌روازه سنورییه‌كان، پشكی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان دابینبكات، هه‌ربۆیه هه‌رێم بژارده‌ی ڕاده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی نه‌وت و نیوه‌ی داهاته نانه‌وتییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستانی له‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس، هه‌رێم ڕازیبوه به‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان له‌باره‌ی داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان بداته به‌غدا به‌ڵام هه‌رێم به‌توندی دژی مه‌رجێكی به‌غدا ده‌وه‌ستێته‌وه كه بریتیه له‌دروستكردنی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی سنوریی له‌نزیكی ده‌روازه‌ی سنوریی ئیبراهیم خه‌لیل.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشەممە 2020/7/7 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێنین هێنیس- پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەوڵەکانی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئامادەیی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر و بنەڕەتی و درێژخایەن کە جێی ڕەزامەندی هەردوولا و لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
ر. ج