شارپرێس:
بڕیاره شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، تاوتوێی میكانیزمی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان بكات.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه یا هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم تاوتوێده‌كات.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ نێو ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌سه‌ر سێ خاڵ ڕێككه‌وتن، گرنگترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان.
له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 پێشمه‌رگه له‌ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كان كشایه‌وه، ئێستا هه‌رێم و به‌غدا ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه بۆ پێش ساڵی 2014 و هاتنی داعش بگه‌ڕێننه‌وه.
ڕ . ج