پارتی پۆستێكی باڵا دەداتە محەمەد حاجی

کوردستان

08/07/2020‌ 4846 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كابینەی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ رێكخستنەوەی كەرتی دەرمان دەزگایەكی نیشتمانی دادەمەزرێنێت‌و محەمەد حاجیش دەكاتە بەرپرسی یەكەمی دەزگاكە.

سەباح زێباری، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ پێگەی فەرمی پارتی وتی: پێشتر لیژنەیەكی لاوەكی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پێك ھاتبوو، بەدواداچوونی تەواوی بۆ كێشەی دەرمان كردووە لەھەرێمی كوردستان و راسپاردەكانیش ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كراون، بۆ ئەوەی كێشەی كەرتی دەرمان لەھەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵ و چارەسەر بكرێت.

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی وتیشی: سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سەرقاڵی دامەزراندنی دەزگای نیشتمانی خۆراك و دەرمانە و محەمەد حاجی وەك یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری دەرمان، بەرپرسیارییەتی دەزگاكە وەر دەگرێت.

زێباری دەشڵێت: ھەموو ھەوڵێك بۆ باشكردنی رەوشی تەندروستی و كەرتی دەرمان دەدرێت لە پێناو سەلامەتی ھاووڵاتیاندا، بە تایبەتی لە ئێستادا بە ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رەوشەكە پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە.

محەمەد حاجی پێشتر رێكخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بوو، دواتر دەستیلەكاركێشایەوەو بوو بەپارتی‌و ماوەیەكیش راوێژكاری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بوو.

هـ ـ ح